بیرلە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەت و ئەم هەلە نوێیانەی لەوێی دەیدۆزیتەوە دەکەیت؟

وەرگرتنی زانیاری و راوێژ لە ئەڵمانیا


لە كوێوە دەست پێبكەم؟

كاتێك پێویستە بڕیارێكی گرینگ بدەیت، رەنگە دەستپێكی ھەندێ جار دژوار بێت. پرسیاری زۆر لە مێشكمدایە. خاڵێك: باشترین كار ئەوەیە كە ھەموو پرسیارەكانت بنووسیت و ھەندێك رێكیان بكەیت. سەرەتا پێویستت بە زانیاری سەبارەت بە چ شتێكە؟

ئەگەر پرسیارێكی دیكەت ھەیە، دەتوانی زانیاری و راوێژ بە زمانی ئەڵمانی وەرگریت.


تەلەفۆنی ھێڵی تایبەت

ئەم ھێڵە تایبەتەی تەلەفۆن دەتوانێت سەبارەت بە پرسیارە سەرەتاییەكانت یارمەتیت بدات.
ھێڵی تایبەت لە لایەن فەرمانگەی حكوومی كۆچ و كۆچبەری و پەنابەرانەوە (BAMF) كۆنتڕۆڵ دەكرێت.

+49 911 9430
دووشەمە تاكوو ھەینی لە كاتژمێر 09:00 تاكوو 15:00

ناوەندێكی راوێژ لە نزیكی خۆت بدۆزەرەوە

راوێژی تاكە كەسی دەكرێ لە ناوەندێكی راوێژدا ئەنجام بدرێت. ئەم ناوەندانە لە ھەموو ئەڵمانیادا لەبەردەستدایە، بەتایبەت لە شارەكان. لە لاپەڕەی دواتردا ماتۆڕی گەڕان ھەیە. ناوی شارەكەی خۆت، واتە جێگایەك لە ئەڵمانیا كە تێیدا دەژیت، بنووسە.

ماتۆڕی گەڕان بۆ ناوەندەكانی راوێژ

ڵ: ئەم لاپەڕە بە زمانە جیاوازەكان لەبەردەستدایە. دەتوانیت زمانی مەبەستت بەشێوەی راستەوخۆ لە سەرەوەی لای راستی لاپەڕەكەوە دیاری بكەیت.

پشتیوانی لە گەڕانەوە بۆ نیشتمان

دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ نیشتمانت، بەڵام پارەی تەواوت نیە بۆ كڕینی بلیت؟ دەتوانی تێچوونەكانی سەفەر لە فەرمانگەی نێودەوڵەتی كۆچ و كۆچبەری (IOM) وەربگریت. ھەروەھا ئەم بابەتە كاتێك بوونی ھەیە كە تۆ یان ئەندامێكی خێزانەكەت، نەخۆش بیت و لە ئاكامدا پێویستت بە ھەلومەرجی تایبەت بۆ فڕین ھەبێت. ھەروەھا دەتوانی پارەی دەستی بۆ سەفەر و سەرەتای كار پاش گەڕانەوە، وەرگریت.

بەپێی بارودۆخی نیشتەجێ بوون، دەتوانی داخوازی پشتیوانی ئابووری دووبەرابەر بكەیت.

گرینگە بزانیت: بۆ سەفەرەكەت پێویستت بە گەوایی تێپەڕین لە سنووری ئەڵمانیایە. دەبێ ئەم بەڵگە لە فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەری وەرگریت. بۆ رۆشتنە نێو نیشتمانت، پێویستت بە پاسپۆرت یان بەڵگەیەكی جێگرەوەیە.

ئەگەر حەزت لە گەڕانەوەیە بۆ نیشتمانت، باشترە راوێژی تایبەتی وەرگریت. ھەروەھا دەتوانیت بۆ تێچوونەكانی گەڕانەوە بۆ نیشتمانت لە ناوەندەكانی راوێژ داوا بكەیت. بەدڵنیاییەوە، ئەگەر خێزانەكەی تۆیش لە ئەڵمانیا دەژین، دەبێ ئەم كارە لەگەڵ ئەواندا ئەنجام بدەیت. لە ناوەندی راوێژ سەبارەت بە بەرنامەكانی REAG/GARP و StarthilfePlus پرسیار بكە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، لینكەكانی خوارەوە سەیر بكە:

زانیارییەكانی پەیوەندیدار بە خاڵەكانی پشتیوانی بۆ سەفەری گەڕانەوە (REAG/GARP) زانیارییەكانی پەیوەندیدار بە
یارمەتییە سەرەتاییەكان بۆ سەرەتای كاری پاش گەڕانەوە (StarthilfePlus)
ماتۆڕی گەڕان بۆ ناوەندەكانی راوێژ

پرۆژەكانی پێشكەشكراو بۆ عێراق

ئایا بەدوای دیمەنە نوێیەكاندا دەگەڕیت؟ راوێژكارەكانمان خۆشحاڵ دەبن زانیاری سەبارەت بە دەرفەتە پیشەییەكان، خوێندنی باڵا و پشتیوانی دەروونی-كۆمەڵایەتیت پێدەدەن.

mac-iraq@giz.de
+964 (0) 751 741 1655
یەك شەمە-پێنج شەمە لە 08:00-13:00 بە كاتی ئەورووپا = 9:00 – 14:00 بە كاتی ئاتلانتیك

زانیاری و ڕاوێژکاری لە ناو عێراقدا

هەلەکان لە عێراقدا

عێراق لەم ساڵانەی رابردوودا بەر لافاوی زنجیرەیەک جەنگ و بەرزبوونەوەی ئاستی قەیرانی پەنابەرانو مەزهەبگەریی ئاڵۆز کەوتووە سەرباری  بڵاوبوونەوەی گروپی توندئاژۆی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش).

سەرەڕای ئەم هەموو کێشەیەش، دۆخی وڵاتەکە بەرەو باشتر دەچێت. لە زۆر کەرتدا، ئابووری گەشەدەکات و هەلەکان لە زیادبووندان. پالپشتیی گەشەکردنی عێراق پێویستی بە كەسانی شارەزا وخاوەن پلەی زانستی هەیە.

زۆر لە کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکیەکان بۆ پالپشتیکردنی کاروبارەکانیان لە عێراق پێویستیان بە بەهرە و توانای خەڵکی عێراق خۆی هەیە. ئەو كەس و خێزانانەی بەدوای هەلی نوێدا دەگەڕێن، بەتایبەتی ئەوانەی کە لەم دواییەدا گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکە، کە هەندێک کات کارێکی گرانە لەلایان زانیاریی گونجاویان دەستبکەوێت لەسەر دۆزینەوەی کار و دەستپێکردنی پیشەیەکی سەربەخۆ یاخود هەلی دیکە. سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا هاوکاریی ئەو خەڵکانە دەکات کە گەڕاونەتەوە لە رێگای ئامۆژگاریکردن و ڕێنیشاندان و هاوکاریکردن لە پتەوکردنی تواناکانیان.

پەیوەندی بکە بە سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا لە عێراق بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر.

 

سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا

ئایا دەتەوێت هاوکاری وەربگریت لەلایەن سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا لە عێراق؟ سەنتەرەکەمان زانیاریی لەسەر هەلی بەردەست لە خولی پێشکەوتوو و گەڕان بەدوای کار و هاوکاریی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا دابیندەکات. سەنتەرەکە دەستپێشخەریی هاوبەشیی هەیە لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیا و ڕێکخراودا بۆ هاوکاریکردنت لە گەشتی دووبارە ئاشنابوونەوەت بە عێراق و دەستنیشانکردنی رێگای داهاتووت.

سەردانمان بکەن یان لە رێگای تەلەفۆن، ئی-مەیڵ یان فەیسبووکەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

ناونیشان: شاری ئیتاڵی ١، ڤێلای ژمارە ٢٤٢، هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق.

 

ناونیشان: شاری ئیتاڵی ١، ڤێلای ژمارە ٢٤٢، هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق.
mac-iraq@giz.de
+964 (0) 7517411655
(لە ١٠ بەیانی تا ٢ پاش نیوەڕۆ بەردەستە)
Facebook

بەرنامەکانی عێراقدا

ETTC Iraq

مەبەست لە پڕۆژەی دووبارە تێهەڵکێشانەوە، کە جێبەجێدەکرێت لە لایەن تیمێکی بە ئەزمون لە بواری تێهەڵکێشانەوە کە ئەویش ڕێکخراوی (ETTC)ەوە. کە جەخت دەکات بە تایبەتی لەسەر لایەنی ئابوری و دەستبەکاربوونی داهاتوویەکی پڕۆفێشناڵ بۆ هاوڵاتیانی عێراق کە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان.

تاک بە تاکی گەڕاوەکان بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە پشتگیری دەکرێن:

  • بەردەستبوونی هەموو ئەو دۆکیومێنتانەی کە دەیسەلمێنن کە کەسی گەڕاوە پەنابەر بووە یاخود داواکاریی پەنابەریی پێشکەش کردووە لە ئەڵمانیا.
  • پێویستە تەمەنیان لە ١٦ ساڵ زیاتر بێت پلانی دەستپێکردنەوە، درێژە بە خوێندن بدەن، بچنە بازاڕی کارەوە یان بازرگانییەکی بچوک دەستپێبکەن.
  • پەیمان و ئارەزومەندی خۆیان دەربڕن بۆ ئەوەی بەشداری خولی ڕاهێنان بکەن لە هەرێمی کوردستان پاش گەڕانەوەیان. لە ماوەی کۆرسەکەدا، بەشداربووان ڕادەهێنرێن کە چۆن ئامانجی پڕۆفێشناڵ دیاری بکەن. هەروەها فێر دەبن کە چۆن داواکاری ئیش پێشکەش بکەن لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، هەروەها فێردەکرێن کە چۆن بازرگانی بچوک دابمەزرێنن.
  • پاش ئەوەی بەشداربووان بە سەرکەوتوویی تەواو بوون. هەروەها پلانی کاریان دانا. بەشداربوو پشتگیری دەکرێت بە پێدانی ١٠٠٠ یۆرۆ وەکو هەنگاوی یەکەم.

تیمی دووبارە تێکهەڵکێشانەوەی (ETTC) لە هەولێر و سلێمانی و  دهۆک هەن، وە پشتگیریی گەڕاوەکان دەکەن بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • گەڕان بەدوای کاردا وە پەیوەندی کردن بە خاوەن کارەکانەوە.
  • دووبارە دەستپێکردنەوەی خوێندن یاخود تەواو کردنی زانکۆ
  • پێشخستن و دەستپێکردنی بیرۆکەی بازرگانی

لەوە زیاتر (ETTC) ڕێنمایی بەرنامە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەکات لەو شوێنانەی کە گەڕاوەکان دەتوانن پشتگیری لێ وەربگرن.


ئاسانکاریی بەردەوامی تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا بۆ عێراقییە گەڕاوەکان

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)

لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٨ خراوەتە کارەوە، ئەم پرۆژە ٢ ساڵییە ” ئاسانکاریی بەردەوامی تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگا  بۆ گەڕاوەکانی ئەڵمانیا بۆ عێراق” لە لەلایەن ئۆفیسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچکردن (IOM) و DeutscheGesellschaftfürInternationaleZusammenarbeit (GIZ) پەرەپێدراوە.

کێ دەتوانێت داوای بەشداریکردن لەم بەرنامەیە بکات؟ ئەو داواکارانەی ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدایە دەتوانن سەردانی سەنتەری ڕاوێژکاریی کۆچ لە هەولێر یاخود هەر ئۆفیسێکی (IOM) لە عێراق بکەن:

  • لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی ئەڵمانیا گەڕابێتەوە، یاخود بەتەما بێت لە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ بگەڕێتەوە.
  • لە ساڵی ٢٠١٦ یان ٢٠١٧ لە وڵاتێکی تری یەکێتی ئەوروپا گەڕابێتەوە، یاخود بەتەما بێت لە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ بگەڕێتەوە و پێشتر سودمەند نەبوویت لە هیچ بەرنامەیەکی تری تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا لە لایەن(IOM)  یان هیچ ڕێکخراوێکی تر.
  • ئاوارە کرابێتیت یاخود کۆمەڵگاکەت کەوتبێتە ژێر کاریگەریی ئاوارەبوونەوە لە ناو عێراق.

پەیوەندیمان پێوەبکەن

بەغداد

الکرخ، کەرادە مریەم نزیک پردی کۆماری، لەناو تەلاری MOMD

07713795997 - 07811240618

بەسڕە

شاری بەسڕە، کۆرنیش العشار، لەنێو MDO

07822596840

هەولێر

شەقامی گوڵان، نزیک شەقامی بەحرکەی کۆن، تەلاری ژمارە ٣١٩/٢٤٥-٥. تەنیشت قونسوڵخانەی هەنگاریا

07507189486 - 07517416030

دهۆک

شەقامی گوڵان، نزیک شەقامی بەحرکەی کۆن، تەلاری ژمارە ٣١٩/٢٤٥-٥. تەنیشت قونسوڵخانەی هەنگاریا

07517416024

سلێمانی

بەرامبەر پردی خەسرەوخاڵ، لە ناو ڕەند گەلەری

07517416025

دۆزینەوەی کار

بازاڕی کار دابەشکراوە بەسەر کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا. هەلی کار لە کەرتی گشتی پێکهاتووە لە ئەو هەلی کارانەی لە ناو دەزگا ميريیەکاندا هەن، وەک لە بواری کارگێڕی، تەندروستی، تەکنۆلۆجی، پەروەردە، کشتوکاڵ، ڕاگەیاندن، داد، ئاسایش، زانستی کۆمەڵایەتی و چەندین بواری دیکە.

لە ١٠ ساڵی  دواییدا کەرتی تایبەت دەستێکی  باڵای هەبووە لە بەرەوپێشبردنی وڵات. کەرتە تایبەتەکان هەلی کاری زیاتر بەدیدێنن لە بوارە جیاجیاکاندا وەک لە بواری بانکی، نەوت و گاز، وەبەرهێنان، خزمەتگوزاری ڕێکخستنی بۆنەکان، گەشتوگوزار، بازارگێڕی و پەیوەندیە گشتییەکان، گواستنەوە، ڕێکخستن و جێبەجێکردن، پەروەردە، تەندروستی، ڕاوێژکاری، بەڕێوەبردنی بازرگانی، خزمەتگوزاری بەرهەمهێنان لەسەر ئاستی تاک و کۆ و چەندین بواری دیکە. کەرتی تایبەت ڕێژەیەکی زۆر هەلی کاری سەربەخۆش دەدات.

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی (MoLSA) لە حکومەتی هەرێم (کوردستان) (KRG) سەنتەری لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک هەیە کە دەتوانیت سەردانی بکەیت و زانیاری تەواو و هاوکاری وەربگریت سەبارەت بە دۆزینەوەی کار لە کەرتی گشتی و تایبەتدا. تکایە پەیوەندی بکە بە سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا ئەگەر دەتەوێت یارمەتی وەربگریت لە پەیوەندیکردن بە نزیکترین سەنتەری دۆزینەوەی هەلی کار لێتەوە.

 

سەرچاوەکانی دۆزینەوەی هەلی کار:


خولی ڕاهێنان

وەزارەتی  کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی (MoLSA) چەندین خزمەتگوزاریی جیا جیا پێشکەش دەکات لە بواری ئابووری و دوبارە تێکەڵ کردنەوە بە کۆمەڵگا. (MoLSA) ،ڕێنمایی تاک دەکات و هاوکاریان دەکات لە پەرەپێدانی توانا پیشەییەکانیان. (MoLSA)، ٦ سەنتەری پەرەپێدانی توانای پیشەیی هەیە (VTC) لە ناو حکومەتی هەرێمدا. سەنتەرە سەرەکیەکان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆکن، ئەوانی دیکەش لە سۆران و گەرمیان و زاخۆن.

سەنتەری تەکنۆلۆجی و ڕاهێنانی ئەوروپی ETTC

خولی تایبەت بە توانا جیاجیاکان پێشکەشدەکرێت بۆ ئەو کەسانەی پێویستیانە. ئەو کۆمەڵانەی دەستنیشانکراون و زیاتر بایەخیان پێدەدرێت خەڵکی ناوخۆن کە بەدوای کاردا دەگەڕێن، ئەو کەسانەی لە هەندەران گەڕاونەتەوە و بە دوای کاردا دەگەڕێن و ئەو کۆمەڵانەی لە ژێر مەترسيدان. خولەکان بۆ ژنان و پیاوان بە یةکسانی بەردەستە، لە کاتێکدا پێویست بکات، خولی فێربوونی خوێندەواری و ژمارەناسی دەخرێنە ناو خولەکانەوە.

دەتوانیت لەم ڕێگایانەوە پەیوەندی بە(ETTC)بکەیت:

ناونیشان: شەقامی نەورۆز، تەنیشت شارەوانی ٦ – هەولێر، عێراق.

ناونیشان: شەقامی نەورۆز، تەنیشت شارەوانی ٦ – هەولێر، عێراق.
drei@ettc-iraq.net
009647507279095
یاخود سەدانی ماڵپەڕەکەیان بکە:

پەیمانگای سویدی بۆ ڕاهێنان

پەیمانگای سویدی بۆ ڕاهێنان، سەنتەرێکی ڕاهێنانی پیشەییەیە کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشی پەرەپێدانی پیشەسازی (UNIDO) بە هاوبەشی لەگەڵ (سکانیا) دامەزراوە. ئەم پەیمانگایە ئامانجی بێکارانی خوار تەمەنی ٣٠ ساڵییە. هەلێکیان پێدەدات بۆ پەیداکردنی شارەزایی گرنگ و دۆزینەوەی کاری کارامە.

دەتوانیت لەم ڕێگایانەوە پەیوەندی بەپەیمانگای سویدی بۆ ڕاهێنانبکەیت:

چوار ڕیانی ڕوناکی – هەولێر، عێراق.
e.ladefoged@unido.org
+964 (0) 771 441 2197
یاخود سەدانی ماڵپەڕەکەیان بکە:

پەروەردە

هەردوو  خوێندنی گشتی و تایبەت لە عێراق بەردەستە. خوێندکاران دەتوانن لە خوێندنگاکان خۆیان ناونووس بکەن، بەو مەرجەی کە عێراقی بن یاخود مۆڵەتی مانەوەیان لە وڵاتەکەدا هەبێت. هەندێک هەل و مەرجی تایبەت هەیە وەک تەمەن و خوێندنی پێشتر کە دەبێت تێیاندابێت.بۆ ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوەڕەنگە ئەم پرۆسەیەهاوتاکردنی بەلگەنامەی خوێندنی پێشوتری پێویست بێت.

دووبارە خۆ تۆمارکردن لە سیستەمی پەروەردەدا لە عێراق

ئەو خوێندکار و تاکانەی ئارەزویانە خۆیان دووبارە تۆماربکەنەوە بۆ ناو سیستەمی پەروەردە پێویست دەکات سەردانیبەڕێوەبەرایەتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە بکەن تا زانیاری زیاتر وەربگرن لەسەر ئەو مەرجانەی کە هەیە بۆ دووبارە خۆتۆمارکردنەوە بۆ خوێندن لە کەرتی پەروەردەی گشتی و تایبەت. دووبارە خۆتۆمارکردن لە ئاستی خوێندنی باڵادا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بەڕێوە دەچێت. ئەم وەزارەتە خزمەتگوزاری و هاوکاری پێشکەش دەکات بۆ هاوتاکردنی بەڵگەنامەی خوێندن.

ئۆفیسی هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتیی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە:

شەقامی کۆیە، بەرامبەر نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕزگاری، هەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی:

وەزارەتی خوێندنی باڵا، شەقامی کەرکوک، هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق

ئەگەر دەتەوێت خزمەتگوزاری و هاوکاری وەربگریت بۆ دووبارە خۆتۆمارکردنەوە بۆ ناو سیستەمی پەروەردە، تکایە پەیوەندی بکە بە سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا لە عێراق.

 


چاودێریی کۆمەڵایەتی

سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا، کاری کۆمەڵایەتی، چاودێری تاک، پاراستن و هاوکاریی کۆمەڵایەتی دەستەبەر دەکات. ئەو تاکانەی بەر ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نا-مرۆیی کەوتوون دەتوانن ڕاستەوخۆ یارمەتی وەربگرن لە ڕێگای پەیوەندیکردن بە سەنتەرەکەمانەوە. دەتوانن هاوکاری و ڕێنوێنی پێشکەش بکەین بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانمان. پرۆگرامە جیاجیاکان ڕێبازە گشتگیرییەکە وێنادەکێشێت کە لەسەر بنەمای ئەزموونی ناو کۆمەڵگای پاش-ژێردەستەیی بنیاد نراوە.

پەیوەندیمان پێوە بکەن سەبارەت بەم بابەتە و بۆ ڕێکخستنی کاتی چاوپێکەوتن.

سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا

شاری ئیتاڵی ١، ڤێلای ژمارە ٢٤٢، هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق.
mac-iraq@giz.de
751741165500964
(لە ١٠ بەیانی تا ٢ پاش نیوەڕۆ بەردەستە)
Facebook

خزمەتگوزاریی تەندروستی لە عێراق

وەزارەتی تەندروستی کەرتی گشتی و تایبەتی تەندروستیش بەڕێوە دەبات لە عێراق. نەخۆشخانە گشتییەکان ژمارەیەکی زۆر خزمەتگوزاری پێشکەشدەکەن لە فریاکەوتنی خێرا بۆ چاودێریی نەخۆش. زۆرینەی ئەو پزیشکە پسپۆڕانەی کە لە کەرتی گشتیدا کاردەکان نۆرینگەی تایبەت بە خۆیان هەیە کە لە پاش نیوەڕۆوە بەڕێوەی دەبەن.

سیستەمی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە عێراق ناوەندییە(مەرکەزی) و تایبەتە بە نەخۆشخانەکان. لە ساڵانی ڕابردوودا، کەرتی تایبەت دەستێکی باڵای هەبووە لە فراوانکردنی خزمەتگوزاریە تەندروستییەکان لە وڵاتەکە بە ئاشناکردنی خزمەتگوزاریی بنەڕەتی و پێکهاتە تەندروستییەکان. خزمەتگوزاریی تەندروستی تایبەت ڕەنگە بۆ هەموو کەس دەست نەدات بەهۆی نرخی تێچووەکەیەوە.

پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پەداویستییە تەندروستییە تایبەتەکان.

شاری ئیتاڵی ١، ڤێلای ژمارە ٢٤٢، هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق.
mac-iraq@giz.de
751741165500964
(لە ١٠ بەیانی تا ٢ پاش نیوەڕۆ بەردەستە)
Facebook